ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بڕیاردان لەسەر دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن و چەند بابەتێکی دیکە کۆدەبێتەوە .
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ، ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمجارەی خۆیدا ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە کاتی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن تاوتوێ دەکات و هاکاتیش بڕیار لە سەر ڕێکەوتی کرانەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەدات بە رووی قوتابیاندا
وا بڕیارە کۆبوونەوەکە رۆژی چوارشەممە ٢/٩/٢٠٢٠ ئەنجام بدرێت
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە پێشتر وەزارەتی پەروەردە مامۆستایانی ئاگادار کردبۆوە لە رۆژی ١ ی مانگی ٩ دەوامی فەرمی پەروەردە دەست پێدەکاتەوە