بە واژووی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرۆکی نوێی دەزگای مین دەستبەکار بوو
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یاسای فەرمانی هەرێمی جەبار مستەفا ڕەسوڵ وەک سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان دیاری دەکات و واژوو لە سەر بڕیارەکەی دەکات .
لەمبارەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ، وێڕای پیرۆزبایی لە جەبار مستەفا ڕەسول ، ئەرکەکەی وەک ئەرکێکی پیرۆز و نشتیمانی پێناسە دەکات و هیواخوازە هەموو دامودەزگاکانی حکومەتی و لایەنەکانی پێوەندیدار و ئاژانس و ڕێکخراوەکان هاریکاری و پشتگیری بکەن .
لە کۆتاییشدا و لە دوای واژووی بڕیارەکە ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ پشتیتوانی دەزگای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دووپات کردەوە