كریستیانەكان داوای بە پارێزگاكردنی دەشتی نەینەوا دەكەن

خواكوڕك

 دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی بەشێكی زۆری دەشتی نەینەوا لە لایەن هێزی پیێشمەرگەی كوردستان و هێزە عێراقیەكان، دانشتوانی ئەو ناوچانە بەمەبەستی بە پارێزگاكردنی ناوچەكەیان پێشوتر سەردانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانیان كردبوو داوا كاری بە پارێزگا كردنی ناوچەكەیان پێشكەش بە سەرۆكی هەرێم كردبوو، بەرپرسێكی كریستیانەكانیش رای دەگەیەنێت بۆ ئەو پرسە لەگەڵ سەرۆكایەتی هەرێم كێشەمان نیە.
سكرتێری حزبی دیموكراتی بیت نهرین رایدەگەیەنێت:لە ھەر سێ سەرۆكایەتیەكەی ھەرێمی كوردستان كێشەمان نەبووە، بەلام لەلایەن بەشێك لە عەرەبە سوننەكانەوە كێشەیان بۆ درووست دەكرێت.
شایەنی باسە سەرجەم لایەنەكانی دەشتی نەینەو داوای بە پارێزگاكردنی دەشتی نەینەوا دەكەن، بۆ ئەو مەبەستە هەولەكانیان  چڕكردۆتەوە
Back to top button