ئیسرائیل ھێرشی كردە سەر حەماس
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل بە زمانی عەرەبی ڕایگەیاند تانکەکانی ئیسرائیل لە بەرەبەیاندا ڕۆژی یەکشەممە لە کەرتی غەزە لە دژی پێگەی حەماس چالاكی سەربازیان ئەنجام دا
ئاڤیخای لە تویتەر نوسیویەتی
: “کەمێک پێش ئێستا تانکەکانی ڕێکخراوی ئای دی ئێف هەڵیانکوتایە سەر شوێنە سەربازییەکانی حەماس لە کەرتی غەزەی باشور ئەمەش لە بەرامبەر بەردەوام بوونی تەقاندنی بالۆنی ئاگرتێبەردان و تەقەمەنی لە کەرتی غەزەوە بۆ ناو خاکی ئیسرائیل لە ماوەی ڕۆژدا”