تەندروستی جیهانی : كۆرۆنا ئاستی پێوانەیی بەراورد بە ئەنفلۆنزای وەرزی تێپەڕاندووە
لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی مەترسییەکانی نوێی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت ، تاوەكو ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوام لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە و كۆرۆنا ئاستی پێوانەیی بەراورد بە ئەنفلۆنزای وەرزی تێپەڕاندووە ، هەر ئەو دیاردە جێگەی مەترسی زۆرە زۆ مرۆڤایەتی ”.
هاوکات ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تا ئێستا لە جیهاندا زیاتر لە 25 ملیۆن كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و بڵاوبوونەوەشی بەردەامەو مردنیش رۆژانە روو لە هەڵکشانە ..
ئەو ئامارە دەریدەخات ، ژمارەی فەرمی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتۆتە 5 بەرابەری تووشبووانی ئەنفۆلۆنزا لە یەک ساڵدا .
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەشدا ئامارێکی جیهانی لە سەر تووشبووانی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات کە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 840 هەزار كەس لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە و بەو هۆیەوە ژمارەی مردن بە ڤایرۆسەكە ئاستێکی زۆر باڵای پێوانەیی بە مردن لە چاو ئەنفلۆنزا تێپەڕاندووە، كە لەنێوان 290 بۆ 650 هەزارکەس دایە.