بەرپرسێکی باڵای سەربازی ( پەکەکە) خۆی ڕادەستی تورکیا دەکاتەوە
میدیاکانی تورکیا بە پشتبەستن بە دەزگای ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆیی ئەو وڵاتە بڵاویان کردەوە بەرپرسێکی باڵای سەربازی ( پەکەکە ) خۆی ڕادەستی هێزکانی ئاسایشی و میتی تورکیا کردۆتەوە .
وەک لە میدیاکانی تورکیادا هاتووە(وەدات دەمیر)، کە بە (شەڤگەر باشقەڵا) ناسراوە و بەرپرسی هەرێمی باشقەڵای سەر بە پارێزگای وانی باكووری كوردستان بووە، ناوی لە لیستی داواكراوانی حكوومەتی توركیادا هەیە، خۆی ڕادەستی هێزەكانی توركیا كردۆتەوە.
لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆیی تورکیا دا هاتووە ( وەدات دەمیر ) رۆژی ٢٩ ی مانگی ٨ خۆی ڕادەستی هێزەکانی تورکیا کردۆتەوە
جێگەی ئاماژەیە حکومەتی تورکیا پێشتر خەڵاتیكی یەک ملیۆ لیرەی دیاری کردبوو بۆ ئەوە کەسەی وەدات ڕادەستی تورکیا بکات