عێراق : ٣٧٣١تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ٦٨ مردنی لە یەک رۆژدا تۆمار کرد

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو کردەوە .

 

به‌پێی  راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی ٢٤  كاتژمێری رابردوو پشكنین بۆ ٢٠ هه‌زار ١٩٣  گومانلێکراو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌ ،  تووشبوونی ٣ هه‌زار و ٧٣١ حاڵەتی نوێی تووشبوون  بە ڤایرۆسەکە پشڕاست کراوەتەوە

 

هاکات ئاشکرای دەکات هەر لەو ماوەدا ٦٨ کەس گیانیان لە دەست داوە  و ٣هەزار و ٨٦٠ توشبووش چاک بوونەتەوە

بەو پێیە ئاماری گشتی تووشبووان لە عێراقدا تا ئیستا ، ژماره‌یان گه‌یشتۆتە  ٢٣١  هه‌زار و ١٧٧  حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش٦هه‌زار و ٩٥٩ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه

 

Back to top button