هەدەپە داوا لە هەموو لایەنەکانی کورد دەکات لە گەڵ تورکیا دانووستان بکەن
لە ڕاگەیاندراوێکی گشتی دا بەرێوەبەرایەتی ( هەدەپە ) داوایەک ئاراستەی سەرجەم لایەنەکانی پەیوەندار بە پرسی کوردەوە دەکات ، بۆ چارەسەری کێشەی کورد و رێگری لە خوێن ڕشتنی زیاتر هاوکاربن بۆ پێک هێنانی هەوڵیکی ئاشتیانەو دانووستان لە گەڵ دەسەڵاتی تورکیا .
هاوکات بەرێوەبەرایەتی ( هەدەپە ) ئاشکرای دەکات ئەوان كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لە رووی یاساییەوە له په‌رله‌مانی تووركیا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی پرسی كوردبەرێوە بچێت ، لە ئەگەری سەرکەوتن له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا داوا له حكومه‌ت، ئۆپۆزیسیۆن و لایه‌نه‌كانی كوردی بكرێت چاره‌سه‌رێك بۆ پرسی كورد وەک پرۆسە پێشکەش بکرێت و گەلی کورد و تورک بە ئاشتەوایی بژین .