ئایا 31ی ئاب تەنها پلانێكی سەربازی و سیاسی بوو، یان بەرنامەیەكی درێژماوەی بوژانەوەی كوردستان بوو؟
دوای 31ی ئاب چوارەم ئارامترین و گەشاوەترین شارە لە جیهالەدوای 31ی ئابی ساڵی 1996 پارتی دیموكراتی كوردستان بە پلانێكی سەربازی و سیاسی توانی كۆتایی بە شەری ناوەخۆی بهێنێت و سنورێك بۆ هێزە هەرێمیەكان دابنێت لە هەوڵدان بۆ شەری ناوەخۆی لەكوردستاندا، ئەمەش بوو وای كرد هەولێر ببێتە ناوەندی ئازادی سیاسی و دیموكراسی و فرە رەنگی و پێكەوەژیان و پایتەختی هەرێمی كوردسنتان.
هەولێر دوای 31ی ئاب لەرووی سیاسیەوە، بووە ناوەندێكی گرینگی رۆژهەڵاتی ناوەراست، توانی لەرووی سیاسی و ئابووری دا لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهان پێگەیەكی بەهێز بۆ خۆی دروست بكات.
هەولێر دوای 31ی ئاب لەهەموو بوارەكاندا بووە پێشەنگی ئاوەدان كردنەوە و گەشەكردنی سێكتەرە جۆڕاو جۆڕەكان،
31ی ئاب تەنها پلانێكی سەربازی و سیاسی نەبوو، بەڵكو بەرنامەیەكی درێژماوەی ئاوەدان كردنەوەی كوردستان و گەشەسەندنی هەموو بوارەكان بوو.
بەم شێوەیە
كەرتی پەروەردە دوای 31ی ئاب
1_لە پێش 31ی ئابدا ژمارەی مامۆستایان لە قۆناغی بنەرەتی و دواناوەندی تەنها (21389_ بیست و یەك هەزار و سێ سەد و هەشتاونۆ) مامۆستا بەڵام لەدوای 31 ئابدا و تا ساڵی 2016 رێژەی مامۆستا لە سەرتاسەری هەرێمی كوردسنتان گەیشتۆتە (126112_ سەد و بیست و شەش هەزار و سەد و دوانزە) مامۆستا ئەمەش پێشكەوتنێكی گەورەیە لەبواری پەروەردە لە هەرێمی كوردستان
2_هەرچی لەبارەی بیناكانی قوتابخانە لە هەرێمی كوردستان لە پێش 31ی ئابدا تەنها (842) قوتابخانە بووە، بەڵام دوای 31ی ئاب و لە 2016 دا رێژەكە بۆ (5275 ) قوتابخانە لەهەرێمی كوردستان بەرێز بۆتەوە.
3_لە پێش 31ی ئابدا باخچەی ساوایان و قوتابیانی باخچەی ساوایان، رێژەكەی (4588) منداڵ بووە لە هەرێمی كوردستان بەڵام لە ساڵی 2016 رێژەكە بۆ (71764) قوتابیانی باخچەی ساوایان بەرێز بۆتەوە و لە ساڵی 2014 بە پێی ئاماری بڵاوكراوە رێژەی باخچەی ساوایان لە هەرێمی كوردستان لە 160 بنكەی ئامادە سازی بۆ قوتابیانی پێش قوتابخانە 160 بووە بەڵام تا 2014 رێژەكەی گەیشتۆتە 2200 باخچەی ساوایان”.
4_پێش 31ی ئاب رێژەی بەشداری قوتابیان لە قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان (534،963_ پێنج سەد و سی و چوار هەزار و نۆسەد و شێستوو سێ بووە) بەڵام دوای 31ی ئاب بەدیاری كراوی بەپێی دواین ئامار رێژەی قوتابیان لە (1263622_ ملیۆنێك و دووسەد و شێست و سێ هەزار و شەسەد و بیستوو دوو ) قوتابی بووە، كە (409،000_ چوارسەد و نۆ هەزار ) قوتابی كور بووە، (326624_ سێسەد و بیست و شەش هەزار و شەسەد و بیستوو چوار ) قوتابی كچ بووە.
كەرتی تەندروستی دوای 31ی ئاب
1_لە هەرێمی كوردستان پێش 31ی ئاب ژمارەی نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان بەگشتی لە 26 نەخۆشخانە تێپەری نەكردوە، بەڵام لە ئێستادا هەرێمی كوردستان خاوەنی 76 نەخۆشخانەیە،
2_ژمارەی بنكەی تەندروستی لە پێش 31ی ئابدا 178 بنكە بووە، لە ئێستادا ژمارەی بنكەكان بۆ 961 بنكە بەرز بۆتەوە
3_ژمارەی قەروێلەی نەخۆشخانەكان لە پێش 31ی ئابدا تەنها (3731) قەروێلە بووە، لە ئێستادا ژمارەكە بە شێوەیەكی بەرچاو بۆ ئاستی (7805) بەرز بۆتەوە و ژمارەی ژووری نەشتەرگەری لە پێش 31ی ئابدا تەنها 40 ژووری نەشتەرگەری بووە بەڵام لە ئێستادا ژمارەكە بۆ 240 ژووری نەشتەرگەری بەرز بۆتەوە
4_ژمارەی پزیشك پێش 31ی ئاب تەنها (826) پزیشك بووە، بەڵام لە دواین ئامار ژمارەكە بۆ (6693) بەرز بۆتەوە ئەمە جگە لە پزیشكی ددان كە لە پێش 31ی ئابدا ژمارەی پزیشكی ددان تەنها (144) پزیشك بووە بەڵام لە ئێستادا بە پێی دواین ئامار ژمارەكە بۆ (1701) پزیشكی ددان بەرز بۆتەوە.
5_لەپێش 31ی ئابدا تەنها یەك نەخۆشخانەی تایبەتی 15 قەروێلەیی هەبوو، بەڵام لە ئێستادا بەپێی ئامارەكانی ساڵی 2016، ژمارەكە بەرز بۆتەوە، بۆ 49 نەخۆشخانە.
6_لە پێش 31ی ئابدا هیچ سەنتەرێكی دەروونی نەبوو بەڵام لەدوای 31ی ئاب بەپێی دواین ئامار ژمارەكە لە ئێستادا زۆر بەرز بۆتەوە،
7_ لەدوای 31ی ئاب لە ئێستادا سەنتەری چاندنی گورچیلە و سەنتەری شێرپەنجە و سەنتەری تەلاسیمیا و سەنتەری نەخۆشیەكانی شەكرە و سەنتەری شیانەوە و سەنتەری نەخۆشخانەی دەروونی و سەنتەری دڵ لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دامەزراون كە ژمارەیان لە 21ی سەنتەر زیاترە،
8_ئەم جگە لەوەی پێش 31ی ئاب هیچ سەنتەرێكی ناحكومی لەكوردستان نەبوو بەڵام لە ئێستادا 68 سەنتەری ناحكومی لە كرودستان هەیە
كەرتی گەشت و گوزار لە دوای 31ی ئابدا
بەكوی گشتی دوای 31ی ئاب ژمارەی پرۆژەكانی گەشتوگوزار لەهەرێمی كوردستان دەگاتە (7685) پرۆژە، كە بە گوژمەی (3228704353617_سێ بلیۆن و دووسەدو بیست و هەشت ملیار وحەوت سەدو چوار ملیۆن سێ سەدو پەنجاو سێ هەزار و شەش سەدوحەڤدە) دیناری عێراقی تێچووە، ئەمە جگە لە شەقامەكانی (120) م(150)مری جگە لە جوتسایدی دهۆك و هەولێر و كۆیە و هەولێر و چەندانی پرۆژەی تر دوای 2016 لەهەولێر.
1-قیرتاو كردن
دوای 31ی ئاب لە هەرێمی كوردستان بە پێی دواین ئامار قیرتاوی شەقامەكان و گەرەكەكان گەیشتە (105،284،398_سەد و پێنج ملیۆن و دووسەد و هەشتاو چوار هەزار و سێ سەد و نەوەت و هەشت)م2
2-لە بواری كۆنكرێتكردن
لە دوای 31ی ئابدا بە پێی دواین ئامار قەبارەی پرۆژەی ئەنجامدراو گەیشتۆتە (8،006،505_هەشت ملیۆن و شەش هەزار و پێنج سەد و پێنج)م2 لە هەولێر و لە سلێمانی(2،702،302 دووملیۆن و حەڤسەد و دوو هەزار و سێ سەد و دوو)م2 لە ئیدارەی راپەرین و گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە (3،483،195 سێ ملیۆن و چوارسەد و هەشتاو سێ هەزار و سەد و نەوەد و پێنج)م2 لە پارێزگای دهۆكیش (1،821،008_ ملیۆنێك و هەشسەد و بیستوو یەك هەزار و هەشت)م2 بووە.
3-لە بواری تۆری گواستنەوە
لە پێش 31ی ئابدا تەنها (700،000) م3 ئاو بەرهەم دەهێنرا بۆ خواردنەوە، بەڵام دوای 31ی ئاب، بەپێی دواین ئامار رۆژانە (2،000،000_دوو ملیۆن)م3 ئاو بەرهەم دەهێنرێت
بەكوی گشتی پرۆژەكانی ستراتیژی تۆری گواستنەوەی ئاو لە دوای 31ی ئابدا لە هەرێمی كوردستان بەپێی ئاماری ساڵی 2006 تا ساڵی 2013 بەگوژمەی (1،176،092،772یەك ملیار و سەدو حەفتا و شەش ملیۆن و حەوسەد و حەفتا و دوو ) دۆلاری ئەمریكی بودجەی بۆ تەرخان كراوە.
4-لە بواری تۆری ئاوەرۆ
قەبارەی پرۆژەی ئەنجام دراو لەدوای 31ی ئاب دا بە پێی دواین ئامار كە تا ساڵی 2016یە، قەبارەی پرۆژەكان گەیشتۆتە (7،171،110_ حەفت ملیۆن و سەد و حەفتا و یەك هەزار و سەد و دە) مەتر درێژ بووە، لەكاتێكدا لەپێش 31ی ئابدا لە شاری هەولێر تەنها (75000) مەتر بووە، بەڵام تەنها لە شاری هەولێر لە دوای 31ی ئابدا درێژی (2،404،522_دوو ملیۆن و چوارسەد و چوار هەزار و پێنج سەد و بیستوو دوو) مەتر تۆری ئاوەرۆ ئەنجام دراوە.
5_لە بواری رووبەری سەوزایی و باخچەكان
پێش 31ی ئاب تەنها لە شاری هەولێر رووبەری سەوزایی (47 كم2_ كیلۆمەتر دووجا) بووە، بەڵام لە دوای 31ی ئاب بە ئاماری ساڵی 2016 رووبەری سەوزای (5227)كم2 ئاوەدان كراوەتەوە.
بەكۆی گشتی قەبارەی پرۆژەی ئەنجامدراو لە كوردستاندا بە ئاماری تا ساڵی 2016 رێژەكە دەگاتە(34،563،751_سی و چوار ملیۆن و پێنج سەد و شێست و سێ هەزار و حەفت سەد و پەنجاو یەك)م2 بووە.
گەشت و گوزار
1-لە دوای 31ی ئابدا لەهەرێمی كوردستاندا 17 تاڤگەی گەشتیاری هەیە، كە خزمەتگوزاریان بۆچووە و لە ئێستادا بۆ گەشتیار شیاون، هەروەها لەدوای 31ی ئابدا زیاتر لە 15 مۆزەخانەی جۆڕاو جۆڕ كراونەتەوە، 4 تەلەفریك و دەیان جۆڕی یاری دروست كراوەن
2-پێنج بەنداوی ئاوگڵدانەوە دروستكراون
3-سەد مەلەوانگەی كراوە و داخراو لە شارەگەشتیارەكان هەن زیاتر لە 15 پاركی گەورەی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستاندا هەیە، بەپێی دواین ئامار لە هەرێمی كوردستاندا لەدوای 31ی ئابدا (575) هۆتێل و (300) موتێل و (75) گوندی گەشتیاری و (1802) رێستۆرانت و كافێ دروستكراون، بە كۆی گشتی زیاتر لە 2900 شوێنی گەشتیاری لەدوای 31ی ئاب هەن.
بواری گواستنەوە
*لە دوای 31ی ئابدا زۆربەی رێگاكان كراون بە دووساید و دوو گەورەترین فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیمان هەیە سێیەمین فرۆكەخانەش لەپرۆژەدایە كە بەهۆی قەیرانی دارایی دواكەوتووە.
*300 كۆمپانیا گەشتیاری و نووسینگە هەیە،
*دوای 31ی ئاب كوردستان بۆتە شوێنی گەشتیاری و بە پێی ئامارەكان رێژەی گەشتیار گەیشتۆتە ئاستی (3،000،000 _ سێ ملیۆن) گەشتیار كە لە ساڵی 2013 روویان لە كوردستان كردووە
كەرتی ئاوەدان كردنەوە و نیشتەجێ بوون دوای 31ی ئاب
1_لە دوای 31ی ئابدا تێچووی دروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون گەیشتۆتە ئاستی پێوانەی (307،437،000،000_ سێ سەد و حەوت ملیار و چوارسەد و سی و حەوت ملیۆن) دیناری عێراقی بووە، هەروەها كۆی ژمارەی دروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون كە لە چوار قۆناغدا جێبەجێكراوە دەگاتە (68،624) یەكەی نیشتەجێبوون. بەمەش بەپێی دواین ئامار رێژەی سەدا 79ی خەڵكی كوردستان لە ئێستادا لە خانووی خۆیدا دەژیت،
2_رێگاو بان دوای 31ی ئاب
3_كۆی گشتی تێچووی پرۆژەكانی ئاوەدانكردنەوەی رێگاو بان دوای 31ی ئاب (12،090،206،225_ دوانزە ملیار و نەوەت ملیۆن و دووسەد و شەش هەزار و دووسەد و بیستوو پێنج) دیناری عێراقی بووە، كە پێكهاتوون لە
دروستكردنی رێگای دووساید زیاتر لە (94)كم بووە
دروستكردنی رێگای یەك ساید: زیاتر لە( 539)كم بووە
دروستكردنی رێگای گوند و لاوەكی: زیاتر لە (6532) كم بووە
چاككردنەوەی رێگاو بان:زیاتر (7014)كم
دروستكردنی پرد: زیاتر لە (5668) م2
دروستكردنی تونێل: زیاتر (5834 )م2
كەرتی خوێندنی باڵا دوای 31ی ئاب
1_بەگوێرەی ئامارەكان پێش 31ی ئاب تەنها یەك زانكۆ و سێ پەیمانگە لە كوردستان هەبوو، دوی 31ی ئاب بەپێی دواین ئامار ژمارەی زانكۆكانی حكومی (15) زانكۆ بوونیان هەیە لەگەڵ (9) پەیمانگەی تایبەتی و لەگەڵ 13 زانكۆی ئەهلی.
2_كاروباری ئاینی و گەشەسەندنەكان
3_لەدوای 31ی ئابدا 5526 مزگەوت دروستكراوە و لەگەڵ نۆژەنكردنەوەی شوێنی پیرۆزەكانی ئاینی ئیسلام
4_سەد و بیست دوو(122) كەنیسە هەیە
سەد و نەوەد و سێ (193)مەزارگەی پارێزراوی ئیزیدی كاریان لەسەر كراوە
كەرتی وزە و سامانە سروشتیەكان دوای 31ی ئاب
1_بەگوێری ئامارەكان دوای 31ی ئاب هەرێمی كوردستان هەنگاوی بێ وێنەی ناوە بۆ خۆماڵی كردنی كەرتی وزە و سامانەسروشتیەكان ، لەو بوارە 18 كێلگەی نەوت و گاز دۆزراوەتەوە، بڕی نەوتی یەدەگ بە نزیكەی 45 ملیار بەرمیل دەخەملێنرێ
2_هەروەها هەرێمی كوردستان لە ئێستادا خاوەنی نزیكەی 100 بۆ (200 tsf)، ترلیۆن پێ سێ جا و سەدا 3ی یەدەگی گازی سروشتی لەسەر ئاستی جیهانی هەیە.
ناوچەی پێشەسازی
لەدوای 31ی ئابدا بەپێی ئاماری ساڵی 2017 توانراوە 8 ناوچەی پێشەسازی لە هەرێمی كوردستان تەواو بكرێت
كەرتی كشتووكاڵ دوای 31ی ئاب
بەگوێرە ئاماری ساڵی 2017 لە بواری كشتوكاڵی دوای 31ی ئاب دەستەی وەبەرهێنان و بەرێوەبەرایەتی گشتیەكانی وەبەرهێنان مۆڵەتی 19 گەورەترین پرۆژەی كستوكاڵیان داوە بە سەرمایەی (278) ملیۆن دۆلار
كاركردن بۆ خانەوادەی شەهیدان دوای 31ی ئاب
1_كۆی ئەوانەی كە زەویان وەرگرتووە لەدوای 31ی ئابدا بەپێی ئاماری ساڵی 2014 بریتی بووە لە پێدانی (295،815) سوودمەندبوو.
2_مووچە و شایستەی دارایی بۆ خانەوادەی شەهیدان، مووچە بۆ (78،903) شەهید و ئەنفاڵكرا سەرف دەكرێك كە برەكەی دەگاتە (34،426،316،100 سی و چوار ملیار و چوارسەد و بیستوو شەش ملیۆن و سێ سەدو شازدە هەزار و سەد ) دیناری عێراقی..
لێرە پرسیار ئەوەیە، ئایا 31ی ئاب خیانەت بوو یان پلانێكی گەشەسەندنی كوردستان و دروست كردنی سەردەمێكی زێرین بوو بۆ گەلی كوردستان.