فەڕەنسا ھەڕەشە لە توركیا دەكات

لە نێوان ھەڵكشانی ئاڵۆزییەکانی نێوان تورکیا و فەرەنسادا، پاریس ڕۆژی یەکشەممە دەسوەردانەكانی تورکیای لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەرمەزار كرد.

فلۆرانس بارلی وەزیری سوپا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی 1ی ئەوروپا، سی نیوز و لیس زیکۆ، ڕایگەیاند، کە ئاڵۆزییەکان لە ئێستادا لەسەر گەڕان بە گازی دەریای ناوەڕاست، پەیوەندی بە “رەفتاری نابەرپرسانەی تورکیا” هەیە.

بارلی وتی توركیا ڕێز لە یاسا ناگرێت بەڵام بە یاسا سزای توندی دەدەین و لێی ناگەڕێین.

Back to top button