کەرکوك : گیانلەدەستدان بەکۆرۆنا 400 کەسی تێپەڕاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوك رایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، چوار توشبووی دیکەی گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی گیانلەدەستدانیش بەو ڤایرۆسە گەیشتوەتە 403 کەس.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی تەندروستی کەرکوك، ئەمڕۆ 118 توشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای کەرکوك دەستنیشانکراون، کۆی گشتی توشبوانیش گەیشتوەتە گەیشتوەتە 9471 توشبوو.

ئەوەشی رونکردوەتەوە، لەناو توشبوەکانی شەو و رۆژی رابردودا، پزیشکێکی دەرمانساز و کارمەندێکی تاقیگە، سێ کارمەندی تەندروستی تێدایە.

تەندروستی کەرکوك ئەوەشی ئاشکراکردوە، لەماوەی 24 کاتژمێری چوار کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی گیانلەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتوەتە 403 کەس.

Back to top button