دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كران

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو چه‌ند جارێك به‌ مووشه‌ك هێڕشكراوه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز له‌ به‌غدا و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق رایگه‌یاند كه‌ کەمێک له‌مه‌و به‌ر دوو موشەکی کاتیۆشا ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كراون.
شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كاتژمێر هه‌شتی ئه‌مشه‌و دوو موشەکی کاتیۆشا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتنەخوارەوە، تێکشکانی موشەکەکانیش زیانی گیانیان نەبووە و بکەرانی ئەو رووداوەش تائێستا نەدۆزراونەتەوە.

 

شایه‌نی باسه‌ ته‌نها له‌ دوو هه‌فته‌ی رابردوو 9 جار هێڕشكراوه‌ته‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و ناوچه‌ی سه‌وز كه‌ 36 كاتیۆشا ئاراسته‌ی ئه‌و دوو شێونه‌ كراون، هه‌روه‌ها تا ئێستا حكومه‌ت نه‌یتوانیوه‌ هیچ كه‌سێك به‌ تۆمه‌تی ئاراسته‌ كردنی كاتیۆشاكان ده‌ستگیر بكات.

Back to top button