شه‌ڕی ناوخۆی له نێوان میلیشا توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به توركیا له رۆژئاوای كوردستان روویدا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو چه‌ند جارێك میللیشا توند ئاژۆ كانی سه‌ر به توركیا له رۆژئاوای كوردستان له نێوان خۆیان بووه‌ته شه‌ڕیان چه‌ند كه‌سیان له یه‌كتری كووشتووه ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه، هەردوو گروپی چەکداری سوڵتان موڕاد و حەمزات کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانیان دەکرێت لە ناوچەی تل تەمری سەر بە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان بەشەڕ دێن و زیانی گیانی لە هەردولا هەیە بەبێ ئەوەی هۆکاری گرژییەکە بزانرێت.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ هه‌ردوو گرووپی سولتان موراد و حه‌مزات له نێو خۆی خۆیان بووه‌ته شه‌ڕیان و ئەوە یەکەمجار نیە گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە تورکیا لەناوخۆیاندا دەبێت بە شەڕیان، بەڵکو 11ی ئەم مانگەش بەهۆی ناکۆکیان لەسەر ئەو موڵک و ماڵەی لەئەنجامی دەستبەسەرداگرتنیان لەناوچەکانی سەرێ کانی و تل تەمەر دەستیانکەوتبوو، شەڕ لە نیوان هەمان ئەو گروپانەدا رویداوە.
هه‌روه‌ها روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ راشیگه‌یاندووه كه بەشێکی ناکۆکییەکەی ئەو کاتی ئەو دوو گروپە لەسەر ماڵی دەستبەسەرداگیراوی هاوڵاتیانی گوندێی تل تەمر بووە کە گروپی چەکداری سوڵتان موڕاد بەشی گروپی چەکداری حەمزات-ی نەداوە.