هاوپه‌یمانی فه‌تح: ده‌بێت ته‌واوی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بكشێنه‌وه ئه‌گینا رووبه‌ڕووی توندترین سزا ده‌بنه‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاند كه ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق كهمدهكهینهوهو ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی دیكه ده‌گه‌ڕێنینه‌وه خاكی وڵاته‌كه‌مان، ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانی فه‌تح به‌سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری رایگه‌یاندووه كه ئه‌وان به كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له عێراق رازی نابن به‌ڵكو ده‌بێـت ته‌واوی هێزه‌كانی له‌سه‌ر خاكی عێراق بكشێننه‌وه.
فازڵ جابر پەرلەمانتاری هاوپه‌یمانی فه‌تح كه هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به ماڵپه‌ڕی مەعلومەـی راگەیاند، “بڕیاری سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ بۆ كەمكردنەوەی ژماره‌ی ھێزه‌كانیان لە عێراقدا، چەند پەیامێك لە خۆوە دەگرێت و یەكەمیشیان، ترسیانە لە بە ئامانجكردنی ئەو ھێزانە لە لایەن بەرەی بەرگرییەوە”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح راشیگەیاند، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پڕوپاگه‌ندەی ھەڵبژاردنە لەگەڵ نزیكبوونەوەی ھەڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئەمەریكا ئه‌و باسه هاتۆته گۆڕێ.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح راشیگه‌یاندووه كه قسه‌كانی تره‌مپ مانای ھەوڵدانە بۆ ھێشتنەوەی بەشێك لە ھێزەكانیان و جێگیركردن و چەسپاندنی لە عێراقدا.كه ئه‌مه‌ش قابیل به قبول كردن نیه چونكه پەرلەمان دەنگی بە دەركردنی ھێزەكانی ئەمەریكا داوە و پاشەگەزبوونەوەش لەو بڕیارە نییە و دەبێت تەواوی ھێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق دەرچن”.