شاندێكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا یه سبه‌ی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه له باره‌ی بودجه ئه‌نجام ده‌ده‌ن
به‌مه‌به‌ستی درێژه‌دان به گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد و بڕیاره سبه‌ی له گه‌ڵ لێژنه‌ی ئاماده‌كاری ره‌شنوسی بودجه له وه‌زاره‌تی دارای عێراق كۆببنه‌وه
بەپێی زانیارییەکانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك ئەمرۆ دوو لیژنە لە وەزارەتی پلاندانان و دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چوونەتە بەغدا بۆ دارشتنی رەشنوسی بودجەی عێراق، بڕیاره سبه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارای و ئابووی عێراق یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن، کۆبوونەوانەش تاکو کۆتایی مانگی نۆ تا ئەو کاتەی رەشنوسی بودجەکە ئامادە دەکرێت بەردەوام دەبێت.
هەروەها لەسەر داواکاری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی داوا لە حکوومەتی عێراق کراوە یاسای سیستەمی بودجە بگۆرن لە یەک ساڵی بۆ سێ ساڵی، ئێستاش ھەولێر و بەغدا لەسەر ئەم داواکارییە سەرقاڵی نووسینەوەی رەشنوسی بودجەن بۆ سێ سالێ داھاتوو.