ریال مەدرید لەبارەی رۆیشتنی مێسی هاتە دەنگ

ماڵپەڕی دیڤینسا سێنترالی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی ریال مەدرید دوای بەیاننامەکەی ئەنجوومەنی لالیگا هەستیان بە نیگەرانی کردووە و پێیانوایە لالیگا لایەنگیری کردووە و بەیاننامەکەی لە بەرژەوەندیی بارسێلۆنا بووە.

ماڵپەڕە ئیسپانییەکە رایگەیاندووە، بەرپرسانی ریال مەدرید پێیانوایە بەیاننامەکەی لالیگا هەڵەبوو کە رایگەیاندبوو مێسی بەبێ دانی 700 ملیۆن یۆرۆ ناتوانێت لە بارسێلۆنا بڕوات، بەڵکو دەبێت نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات.

پێشتر خاڤیێر تیباس سەرەتای ئەمساڵ لە لێدوانێکیدا رایگەیاندبوو ‘رۆیشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کاریگەرییەکی کەمی لەسەر لالیگا هەبوو، بەڵام ئەگەر مێسی بڕوات کاریگەرییەکەی زۆر گەورە دەبێت، چونکە باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە’.

مێسی ئەگەر بڕوات دوای نێیمار داسێلڤا و کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەبێتە سێیەم ئەستێرەی گەورە لە ماوەی سێ ساڵدا لە لالیگا بڕوات.

Back to top button