بەڕێوەبەری پێشوی پۆلیسی پارێزگای دھۆك بە کۆرۆنا گیانی له دهستدا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دھۆک ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئابی 2020 راگەیاند، بەرێوەبەری پێشوی پۆلیسی پارێزگای دھۆک بە خۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای دھۆک راگەیاندووە: بەرێوەبەری پێشوی پۆلیسی پارێزگای دھۆک بە خۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
ئاماژە بەوەشکردووە: بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ لیوا وەعدوڵا محەمەد، بەڕێوەبەری پێشوی پۆلیسی پارێزگای دھۆک بە نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
ئهمه لهكاتێكدایه رۆژی سێشەممە 20ی ئابی 2020، ئەفسەری بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان لە پارێزگای دھۆک (رائید رافع وەعدڵا) کوڕی بەڕێوەبەری پێشوی پۆلیسی پارێزگای دھۆک بەھۆی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.