لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان خزمەتگوزاری گشتی دەکەوێتە ئەستۆی شارەوانی
دەستەی وەبەرھێنان و وەزارەتی شارەوانی لە رێکەوتنێکدا لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان بڕیاریاندا .
لەمبارەوە کوردۆ شابان گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئاشکرا کرد ، “بە رێككەوتنی نێوان دەستەی گشتی وەبەرھێنان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەو شارانەی نیشتەجێبوون كە لەلایەن وەبەرھێنانەوە دروست كراون، لە ڕووی خزمەتگوزارییەوە گەڕاونەتەوە سەر وەزارەتی شارەوانی و ئیدی وەزارەتی شارەوانی ئەركی گەیاندنی خزمەتگوزاری لەو شارانە جێبەجێ دەكات
هاوکات شابان روونی دەکاتەوە”بڕیاری پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە بۆ یەكەكانی نیشتەجێبوون لە كەرتی وەبەرھێنان، لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتیاندایە، چونكە زیاتر چاودێرییان دەخرێتە سەر و لە ڕووی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییشەوە رێك دەخرێنەوە”.