ئیسرائیل بە فەرمی یەکەم گەشتی ئاسمانی بەرەوە ئیمارات ئەنجامدا

لە چوار چێوەی سەودای سەدە لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی ، دۆخی پێوەندییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت ولە یەکەم هەنگاویشدا وڵاتی ئیمارات واژووی کرد لە سەر ئاسایی بوونەوەی پێوەندییەکانی لە گەڵ ئیسرائیل
هاوکات ئیسرائیل بۆ پەرەپێدانی کرداری بڕیارەکان ئەمڕۆ یەکەم گەشتی ئاسمانی خۆی بەرەوە ئیمارات ئەنجامدا .
لە گەشتەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل دا بۆ ئیمارات جارید کۆشنەر، راوێژکاری کۆشکی سپی سەرۆکایەتی شاندێک دەکات بۆ ئاساییکردنی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئیمارات.
کۆشنەر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا هیوای خواست ئەم گەشتە هۆکاری سەرەکی بێت بۆ بووژانەوەی بازرگانی راستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات و هەموو وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراستیش ئەو هەنگاوە بە گرینگ و ئەرێنی بزانن .
ئەو فڕۆکەی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە نزیک تەلئەڤیڤ دا بەرەو ئیمارات فڕی لە جۆری بوینگی ٧٣٧ بوو .
