لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئێران بەتاوانی جەنگ لە یەمەن و لوبنان و عێراق و سوریا تاوانبار دەكرێت

خواكوڕك

پاش بڵاو بوونەوەی وێنەی قاسم سلێمانی لە شاری حەلەب و لە ناوچەكانی عێراق و یەمەن و لوبنان، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئێران بە تاوانی جەنگ و پێشەڵكاری كردن لە عێراق و سوریا و یەمەن و لوبنان تۆمەتبار دەكرێت، وەزیری دەرەوەی سعودیاش، بەتووندی رەخنەی لە ئێران گرت كە تاوانی جەنگی لەو ولاتانەدا ئەنجام داوە.

عادل جوبێری وەزیری دەرەوەی سعودیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی دا لەگەڵ هاوتا فەرانسیەكەی رایگەیاند، دەستێوەردانی ئێران و تاوانی جەنگی ئێران لە وڵاتانی ناوچەكە رۆژ لەرۆژی زیاتر دەبێت و رەخنەی لە رۆڵی ئێران لەو وڵاتانە گرت كە خەریكی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و تیرۆرە.

جوبێری هەروەها خۆشحاڵی خۆی پێشاندا لەوەی گەشبینی پێشان دا بە داهاتووی پێوەندییەكانیان لەگەڵ ئەمەریكا لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ و رای گەیاند كە سعوودیە خواستی كاری هاوبەشە لەگەڵ ئەمەریكا بۆ رووبەڕووبوونەوەی كێشەكانی ناوچەكە بەتایبەتی لە بواری نەهێشتنی تیرۆردا.

جوبێر پاڵپشتی سعوودیەی بۆ ترەمپ دووپات كردەوە لە دووبارە بنیاتنانەوەی رۆڵی ئەمەریكا لەسەر ئاستی جیهان، چونكە بوونی بۆشایی لەو رۆڵە رێگە بە هێزی شەرخواز دەدات بۆ هاتنە ناو گۆڕەپانەكە و رای گەیاند كە خوازیارین بۆ كاركردن لەگەڵ ترەمپ بۆ نەهێشتنی داعش و سنوورداركردنی چالاكییەكانی ئێران لە نانەوەی پشێوی لە ناوچەكەدا.

Back to top button