ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لێخۆشبوون بۆ قەرزی هاووڵاتیان دەردەکات

 

بە بڕیارێک  کە لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە دەرچووە ، بەرژەوەندی هاووڵاتیانی لە بەرچاو گرتووە و لێخۆشبوونی مەرجداری  بۆ گەڕانەوەی قەرزی پێشینە ڕاگەیاندووە .

 

هاوکات ئەو بڕیارە کە رۆژی 30 مانگی 8 دەرچووە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە و تەیدا هاتووە : “لێخۆشبوون بە رێژەی 15% لە قەرزی پێشینە (غەرامە)ی  قەرزی نیشتەجێكردن دەگەڕێتەوە، بەو مەرجەی هەموو قەرزە كەڵەكەبووەكان تاوەكوو 1ی 11ی 2020 بگەڕێندرێتەوە”.

 

لە لایەکی تریشەوە ئەنجوومەنی  وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان  بە لەبەرچاو گرتنی دۆخی دارایی هاووڵاتیان ، بڕیاری داوە ، لێخۆشبوون بە رێژەی  15% لە گەڕانەوەی سەرجەم قەرزەكانی (پێشینەی خانووبەرە و پێشینەی هاوسەرگیری و قەرزی بچووک)، درێژ دەكرێتەوە تا 1ی 11ی 2020 . پێشووتر بڕیارەكە تاوەكوو 1ی 9ی 2020 بوو.

 

وەک زانیاری گشتی و ئاسانکاری بۆ چۆن تێگەیشتن لە یاساکە لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە هەر هاووڵاتییەک  لەوکەسانەی کە  30 ملیۆن دینار قەرزیان وەرگرتووە، قیستی مانگانەیان 250 هەزار دینارە، ئەوانەش وا  18 ملیۆن دیناریان وەرگرتووە، مانگانەیان 150 هەزار دینار دەگەڕێننەوە.

 

Back to top button