سەرۆکی حکومەت هەردووک پرۆژەی ستراتیجی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر و دهۆک هەولێری بەسەر کردەوە
بۆ ئاگادار بوون لە لە چۆنیەتی بەرێوبردنی پرۆژەکان ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر و رێگەی خێرایی هەولێر دهۆکی بەسەر کردەوە .
لەکاتی سەردانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەر هەردووک پرۆژەکە ، دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدان کردنەوە و نیشتەجێکردن بە ئامادە بوونی خۆی چۆنیەتی پێشکەوتنی پرۆژەکان و وردەکاری بەردەوام بوونەکانی بۆ سەرۆکی حکومەت شیکردەوە و گوتی هەردووک پرۆژە ستراتیجییەکە بە پێی ستانداری نیودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت
قۆناغی یەکەمی پرۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر درێژایی ١٠ کیلۆمەتری لە خۆ گرتووە و قۆناغی یەکەمی روو لە تەواو بوونەو بودجەی تەرخان کراویش بۆ ئەو بەشە ١٣١ ملیۆن دۆلاری تێچوو بووە و تا کۆتایی ئەم قۆناغە ١٥٧ ملیاری بۆ مەزەندە کراوە
لە کاتی سەردانیکردنی پرۆژەکان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی دەستخۆشی لە کۆمپانیای جێبەجێکار دەکات و خۆشحاڵی خۆی بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆژەکان دەربڕی و لە لێدوانێکیشدا بۆ راگەیاندەکان گوتی وەک لە کابینەی نۆیەم بەڵێنمان دابوو گرینگیدان بە بنیاتنانی ژێرخانێکی ئابووری بەهێز دروستکردنی ڕێگەوبانەکانی کوردستان دەبێت