ناوی ئه‌و یاریزانه‌ ئاشكرابوو كه‌ ده‌توانێت پێشی میسی و رۆناڵدۆ بداته‌وه‌

خواكوڕك

راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نها یه‌ك یاریزان له‌ توانایدا هه‌یه‌ركابه‌ری نازناوی باشترینی جیهان بكاا به‌رامبه‌ر میسی و روناڵدۆ ئه‌ویش یاریزانی به‌رشه‌لۆنه‌ و هه‌ڵبژارده‌ی به‌رزایل نه‌یماره‌.

فلیپ سكۆلاری له‌ میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسێكی ئیسپانی ده‌ڵێت، هه‌ریه‌كه‌ له‌ میسی و رۆناڵدۆ شێواز و توانای تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌ له‌یاریكردن، به‌ڵام تاكه‌ یاریزانێك بتوانێت به‌رامبه‌ریان بوه‌ستێته‌وه‌ نه‌یماره‌.

له‌باره‌ی شێوازی یاریكردنی ریال و به‌رشه‌ سكۆلاری پێیوایه‌، شێوازی یاری كردنی ریال مه‌درید بۆ ئه‌و گونجاو تره‌، به‌ڵام ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌یارمه‌تی راهێنه‌ری ئێستا و نه‌یمار و سوارێز و میسی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

Back to top button