نیوەی دانیشتوانی ئەم وڵاتە بێ خۆراكن

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕۆژئاوای ئاسیا ( ESCWA ) ،نیوەی دانیشتوانی لوبنان تا کۆتایی ساڵ ناتوانن دەستیان بە پێداویستیە خۆراکیەکانیان ڕابگات .

 

لە توێژینەوەیەک کە ڕۆژی یەکشەممە لە ماڵپەڕەکەی بڵاو بۆتەوە ، ESCWA ڕایگەیاندووە کە ترسی ئەمە بەهۆی دووبارە بوونەوەی تەقینەوەی بەندەری بەیروت و هەروەها فشارەکانی داخستنی سنورەكان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرزی ڕێژەی بێکاری و هەژاری و داڕووخانی دراوی نیشتمانی بە ڕێژەی 78 % سەرچاوەی گرتووە.

 

Back to top button