ناتانیاھۆ: ئێوە مێژوتان دروست كرد

ڕۆژی دووشەممە بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ یەکێک لە فڕۆکەوانەکانی یەکەمین گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان تەلئەبیب و ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات قسەی کرد .
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکەیەک کە شاندێکی ئەمریکی و ئیسرائیلی هەڵگرتبوو، بە گەشتێکی ڕاستەوخۆ لە تەلئەبیبەوە بەرەو ئەبوزەبی گەیشتە پایتەختی ئیمارات، ئەوەش وەک بەشێک لە سەردانەکە بۆ گەڕان بەدوای هاوکاری نێوان هەردوو وڵات دوای ئەوەی رێککەوتنی ئاشتی کۆتایی هات
شاندەکە پێکهاتبوو لە ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئەمریکا جارید کوشنەر و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕابێرت ئۆبراین و ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل میر بن شابات ناتانیاھۆ بە كاپتنی فڕۆكە ئیسرائیلیەكەی وت وێڕای سوپاس بۆ ئێوە،ئێوە مێژوتان دروست كرد
Back to top button