عه‌تا سه‌راوی وه‌ڵامی لاهور جه‌نگی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت له 31ـ ئاب ئێمه سوپای پاسدارانمان هێنا بۆ هه‌ولێر بۆیه ئه‌مریكا گلۆپی سه‌وزی بۆ سه‌دام هه‌ڵكرد و ئێمه و پاسداری له هه‌ولێر ده‌ركردین
دوای ئه‌وه‌ی لاهور جه‌نگی دوێنێ له ساڵیادی 31ـی ئاب له تویتێكدا ئه‌و رۆژه‌ی وه‌ك خیانه‌ت وه‌سفكرد، به خستنه رووی قسه‌ی چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی هاووڵاتیان له سۆشیال‌میدیا وه‌ڵامی لاهور جه‌نگی ده‌ده‌نه‌وه.
عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی پێشووی كۆمپتهی ناوه‌ندی یه‌كێتی كه له ئێستادا به هۆی ژه‌هر خوارد كردنی له لایه‌ن گرووپێكی سه‌ر به لاهور جه‌نگی له ماڵه‌وه‌یه له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاندووه كه ئه‌وان به‌ر له 31ـی ئاب ژماره‌یه‌ك پاسداری ئێرانیان له‌گه‌ڵ بووه به‌ره‌و هه‌ولێر چوونه بۆیه ئه‌مریكا گلۆپی سه‌وزی بۆ سه‌دام حسێن هه‌ڵكرد تا پاسداران له هه‌ولێر ده‌ربكات و ئێمه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌ركردن.
به‌كار به‌رانی سۆشیالمیدیاش ده‌نووسن ئه‌وه راستیه‌كه یه كه عه‌تا سه‌راوی گوتوویه‌تی و وه‌ڵامی لاهور جه‌نگی داوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به‌شێك له به‌كاربه‌رانی سۆشیال‌میدیا نووسیویانه ئه‌و كات عه‌تا سه‌راوی له نێو شه‌ڕه‌كه بوو به‌ڵام لاهور جه‌نگی له بریتانیا ئۆتۆمبێلی ده‌شوشت بۆیه راستیه‌كه لای عه‌تا سهراویه.