شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری: لاهور جه‌نگی سیاسه‌ت به‌ رۆمانسیه‌ت تێگه‌یشتووه‌، هه‌ر كه‌سێك پێی وایه‌ 31ـی ئاب خیانه‌ته‌ هیچ له‌ سیاسه‌ت نازانێت

 

دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌ هاوكاری سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌ولێر و به‌شێكی زۆری خاكی هه‌رێمی كوردستان داگرت، له‌و كاته‌وه‌ كه‌ خه‌لكی هه‌ولێر و ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی یه‌كێتی پڕ بوون له‌ كوشتن و تاڵان و جه‌رده‌یی، ئه‌مریكا گلۆپی سه‌وزی بۆ رژێمی به‌عس ده‌ركرد تا سوپای پاسداران له‌ نێو هه‌ولێر ده‌ربكات و له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێر سه‌رجه‌م هێزه‌كانی بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ پێشتر سوپای رژێمی لێبوو، دواجار هه‌ر ئه‌مه‌ش روویدا سوپای پاسداران له‌ هه‌ولێر ده‌ركرا و رژێمی عێراقیش گه‌ڕایه‌وه‌ دواوه‌ی هێلی 36 سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتیش ده‌ڵێت گه‌وره‌ترین تاكتیكی سیاسی بوو.

له‌ كاتێكدا زۆرێك له‌ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی پارتی به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه‌ خیانه‌تی كردووه‌ شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری  ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین تاكتیكی سیاسی بوو كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ پارتی كرده‌ گه‌وره‌ترین حزب له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم پارتی بوو به‌ خاوه‌نی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌شلێت هه‌ر كه‌سێك پێی وابێت ئه‌و تاكتیكه‌ سه‌ربازی و سیاسیه‌ خیانه‌ت بوو ئه‌وا هیچ له‌ سیاسه‌ت نازانێت و به‌ رۆمانسیه‌ت له‌ سیاسه‌ت گه‌یشتووه‌.

Back to top button