سه‌له‌فیه‌كانی سلێمانی كۆماری ئیسلامی ئێران توڕه ده‌كه‌ن
خواكوڕك
له‌ماوه‌ی رابردوو ئێران چه‌ند جارێك نیگه‌رانی خۆی ده‌ر‌بڕیوه به بوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی سعودیه، له دوامین هه‌ڵوێستیشی ئه‌وه‌بوو كه فه‌رمانده‌یكی پاسداران داوای كشانه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی كرد له‌هه‌ولێر.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كان له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو شاندێكی ئێرانی كه‌له نوێنه‌رانی ده‌زگای ئیتڵاعات پێكهاتبوون سه‌ردانی شاری سلێمانیان كردووه و هۆشداریان داوه‌ته ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی سه‌ر به لاهور تاڵه‌بانی له ئه‌گه‌ری زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی سه‌له‌فیه‌كان له‌و شاره.
ئه‌و شانده به ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی سلێمانیان راگه‌یاندووه، كه هه‌ڵكه‌وته‌ی شاره‌كه كارگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر شاره ستووریه‌كانی ئێران و پێویسته به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت رێگری له گه‌شه‌كردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه ئیسلامیه بكرێت.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه، كه شانده‌كه به به‌رپرسانی یه‌كێتیان گووتووه رژێمی ئێران به دۆستی خۆیان ده‌زانن و داوایان كردووه كێشه و بارودۆخی شاره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نه‌شتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن ئه‌وا ناچارن خۆیان رێگه‌چاره‌ی دیكه بدۆزنه‌وه.
چه‌ند مانگی كۆتایی ساڵی رابردوو به‌پێی زانیاری ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كان زیاتر له 60 چه‌كداری تیرۆریستی سه‌ر به گروپه ئیسلامیه‌كان له ناوچه سنووریه‌كانی سلێمانی،ئێران كوژراون و كه زۆربه‌یان له ده‌ربه‌ندیخان و سه‌نگاو و ده‌ربه‌ندی ژاڵه بوون.