پۆلیس دوو تاونباری دزی كردنی له هه‌ولێر ده‌ستگیر كرد
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند حاله‌تێكی دزیه كردن له شوفێران له‌سه‌ر رێگای نێوان هه‌ولێر مه‌خمور روویدا ئه‌مڕۆ به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی هه‌ولێر توانیان دوو تۆمه‌تبار دهتستگیر بكات.
رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه كه به‌شی پۆلیسی تاوان نووسینگه‌ی باكور توانیان لەماوەی دوو کاتژمێر دوو تۆمەتباری ئافرەت بەناوەکانی (چ.ش.ف) و (س.ص.ف) دەستگیر بکەن.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی پۆلیس راشیگه‌یاندووه كه تۆمەتباران دوای دەستگیر کردنیان دانیاننا بە ئەنجامدانی (٣) تاوانی دزیکردن کە لە ڕێگای نێوان هەولێر – موصل، ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزیان ڕادەگرت و بەفێڵ پارەیان لە شۆفێرەکە دەدزی، هەروەها بڕی پارەی دزراو بە نزیکەیی (٨٥٥٠٠٠٠) هەشت ملیۆن و پێنچ سەد و پەنجا هەزار دەخەمڵێنرێت، پەڕاویان بۆ ڕێکخرا و بەپێی ماددە (٤٤٦) لەیاسای سزادان ڕاگیراون.