له‌ دهۆك 109 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك چاكبوونه‌وه‌ی 109 تووشبووی كۆرۆنای covid-19  رایگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ 31/8/2020، (109)نه‌خۆشی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا covid-19 له‌ دهۆك كه‌ له‌ ژێر چاودێری پزیشكی بوون به‌ ته‌واوه‌تی چاكبوونه‌ته‌وه‌.

تا ئێستا له‌ سنوری پارێزگای دهۆك 1554 كه‌س به‌ ته‌واوه‌تی چاكبوونه‌ته‌وه‌و  2534 نه‌خۆشیش له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدا ماوه‌نه‌ته‌وه‌.

 

Back to top button