به هۆی په‌خش كردنی گۆرانیه‌ك له رۆژی عاشورا فه‌رانی ده‌ستگیر كرد بۆ سه‌رۆكی حزبێك ده‌رچوو
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ مه‌راسیمی ده‌ی موحه‌ره‌م كه به ساڵرۆژی كوژرانی ئیمامی حسێن داده‌نرێت، ساڵانه له‌و كاته‌دا شیعه‌كان ماته‌م دهگیێرن به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ناڵی دیجله‌ی عێراقی له‌و كاته‌دا گۆرانیه‌كی بڵاوكرده‌وه به هۆیه‌وه كهنالهكه سوتێندرا و هاوكات فه‌رمانی ده‌ستگیر كردن بۆ خاوه‌نی ته‌له‌فزیۆنه ده‌رچوو.
به پێێ نوسراوێكی دادگای رەسافە لە بەغدای پایتەختی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ جەمال کەربولی، سەرۆکی پارتی حەلی عێراقی دەرکردووە.
کەربولی هاوکات لەگەڵ سەرۆکایەتیی حزبەکەی، خاوەنی کەناڵی دیجلەیە و بە سووکایەتیکردن بە هەستی شیعەکان، کە لە یادی عاشورادا گۆرانی پەخش کردووە، تۆمەتبار دەکرێت. و دادگای رەسافە هەروەها داوای لە دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق کردووە دەست بە رێککاری یاسایی دژی کەناڵی دیجلە بکات.