له‌به‌ر 3 هۆكار پێویسته هه‌موو ڕۆژێك هێلكه له ژه‌مه‌كانتدا هه‌بێت
به‌ته‌واوه‌تی له خواردنی هێلكه دوور كهووتویتهتهوه؟ له ڕاستیدا ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه بیر له بڕیاره‌كه‌ت بكه‌یته‌وه و جارێكی دیكه هێلكه بۆ ژه‌مه‌كانت زیاد بكه‌یته‌وه .
سالی كوزمتشاك وه‌ك پسپۆڕێكی بواری خۆراك له ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك پێویسته هێلكه بۆ ژه‌مه خۆراكانتان زیاد بكه‌نه‌وه چونكه.
1- باشترین سه‌رچاوه‌ی پرۆتینه بۆ له‌ش و له‌ناو یه‌ك هێلكه‌دا 6 گرام پرۆتین هه‌یه و خواردنی زه‌ردێنه‌ی یه‌ك هێلكه وه‌ك خواردنی پارچه‌یه‌ك گۆشت وایه.
2-له‌ناو هێلكه‌دا پێكهاته‌ی لۆتین هه‌یه و ئه‌مه‌ش بۆ چاو زۆر به‌سووده به تایبه‌ت چاو له زیانه‌كانی تیشكی شین ده‌پارێزێت كه له شاشه‌ی ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت.
3- به‌رده‌وام ده‌وترا خواردنی هێلكه كۆلِیستڕۆڵی خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه به‌ڵام ئه‌م شاره‌زایه‌ی خۆراك به ته‌واوه‌تی ئه‌و بیرۆكه‌یه ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه.