شه‌پۆلێكی باران بارین ڕوو له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکان ئاسمان لەنێوان پەڵەھەور و نیمچەھەور دەبێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشەممە، لە سەرجەم پارێزگاکان ئاسمان لەنێوان پەڵەھەور و نیمچەھەور دەبێت.

کەشناسی ھاووڵاتییانیشی لەوە ئاگادار کردووەتەوە، ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری کەمێک بارانبارین لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ھەیە.

Back to top button