ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ کرایەوە

په‌رله‌مانی كوردستان هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه بۆ خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ده‌توانن (C.V)ی خۆیان پێشكه‌ش به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری په‌رله‌مان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌یه:
ئـاگـاداری
پاڵپشت به‌بڕگه‌ی (دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (پێنجه‌م)ی یاسای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ژماره (4)ی ساڵی 2010، په‌رله‌مانی كوردستان ئاگاداری هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه، به‌مه‌به‌ستی خۆپاڵاوتن بۆ (سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ) ده‌توانن (C.V)ی خۆیان پێشكه‌ش به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری په‌رله‌مان و لیژنه‌كان/ به‌شی كاروباری په‌رله‌مان له‌په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن، له‌ماوه‌ی (15) رۆژ له‌به‌رواری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگادارییه له‌سایتی فه‌رمیی په‌رله‌مانی كوردستان و رۆژنامه‌دا، وه‌ك له‌بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی مادده‌ی (پێنجه‌م)ی یاساكه هاتووه پێویسته ئه‌و به‌ڕێزه‌ی (C.V)ی پێشكه‌ش ده‌كات ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌بێ:
1ـ هاوڵاَتیی هه‌رێم بێت و لێی نیشته‌جی بێت.
2ـ به‌لایه‌نی كه‌م بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ و له‌بورای مافه‌كانی مرۆڤ لێهاتوو و شاره‌زا بێ.
3ـ خوڕه‌وشتی باشبێ و به‌تاوانێك یاكهتنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درابێ.
4ـ به‌ڵێنامه‌یه‌كی ده‌ستنووس پێشكه‌ش بكات كه له‌ماوه‌ی فه‌رمانبه‌رایه‌تییه‌كه‌یدا حزبایه‌تی نه‌كات.
5ـ به‌شداریی له‌و تاوانه‌دا نه‌كردبێ كه‌ده‌سه‌ڵاته داپلۆسێنه‌ره‌كان ئه‌نجامیان دابێ.
له‌گه‌ل رێزدا
په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق