وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن ڕاپۆرتی خۆی ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە دەکات
لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی : ، ئەوان بەپێی راپۆرتی ھەفتانە ھەڵسەنگاندن دەكەن، دەڵێ “رۆژێك ناكرێتە پێوەر”، و سبەی لە راپۆرتێكدا بۆچوون و راسپاردەكانیان دەدەنە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا .
بەرزنجی هاوکات لەمبارەوە ئاشکرای دەکات لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەسەر خەتین ،بۆیەش وەزارەتی تەندروستی راپۆرتێكی ھەڵسەنگاندن لەبارەی رەوشەكە ئامادە كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین پێشنیاز و راسپاردەمان لەبارەی میكانیزمی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە راپۆرتەكەدا خستووەتەروو، هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لەمەودوا وەرزی سەما دەستپێدەكات و ھەموو قوتابییەكان دەچنەوە ناو خێزانەكانیان ، بۆیەش دەبێت ئەو مەترسییانە لەبەر چاو بگیرێن
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ڕایگەیاند “سبەی راپۆرتەكە رادەستی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا دەكرێت بۆ ئەوە بە رێکارێکی باشتر و گونجاو پرۆسەی خوێندن دەست پێبکرێتەوە