ئەورووپییەکان بەبێ ئەمریکا رێکەوتنی ئەتۆمی ئێران سەرلەنوێ تاوتوێ دەکەن

 

رۆیتەرز ئاشکرای دەکات وڵاتانی ئەورووپایی واژووکەری ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران لە ساڵی ٢٠١٥ لە ڤیەننا و بە بەشداری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کۆدەبنەوە و ئامانجیانە بە بێ ئەمریکا سەرلەنوێ تاوتوێی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران بکەن .

 

هاوکات رۆیتەرز ئاماژە بە نامەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران محەممەد جەواد زەریف دەکات کە لە مانگی ٧ ی ئەمساڵدا بۆ وڵاتانی ئەورووپایی ناردبوو ، تەیدا ئاماژەی بەوە دابوو ئێران پابەندی خاڵەکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمییە .

 

ئەو کۆبوونەوە لە کاتێکدایە ئەمریکا ئەمریکا لە هەوڵی ئەوەدایە سەرجەم سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران بگەرێندرێنەوە کە بەهۆی ئەو رێککەوتنەوە لەسەری هەڵگیراون، هەروەها دەیەوێت سزای قەدەخەی فرۆشی چەک بە ئێران درێژبکاتەوە، کە لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەسەر دەچێت، بەڵام  وڵاتانی ئەنجوومەنی ئاسایش رەتیانکردەوە گەمارۆکانی چەک بۆ سەر ئێران درێژبکەنەوە لەسەر داوای ئەمریکا.

 

یەکێتی ئەورووپاش بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە ئەوان پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران دەکەن

Back to top button