٥٩٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون و ٢٤ مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوی ژمارە ١٨٨ خۆیدا کە تایبەتە بە ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی تووشبووانی کۆرۆنا ئاشکرای دەکات لەو ماوەدا ٥٩٥حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە.
هەر لە راگەیاندراوەکەشدا مردنی ٢٤ کەسی دیکە لەو ماوەدا بە پەتاکە پشتڕاست کراوەتەوە
دەقی ڕاگەیاندراوەکە
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19
ژمارە (١٨٨)
١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتیەکی نوێ کەرەنتین نەکراوە)
٤١ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ١ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە.
٢. پشکنین: (٥٢٧٥ پشکنینی نوێ)
(١٢٦٩ هەولێر)، (٦١٥ سلێمانی، ١٧٦ گەرمیان)، (٣١٤٩ دهۆك)، (٦٦ هەڵەبجە)
٣. تووشبوو: (٥٩٥ تووشبووی نوێ)
(١٨٩ هەولێر)
(١١٢ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان)
(٢٣١ دهۆك)
(٣٠ هەڵەبجە)
٤. چاکبوون: (٤٧١ چاکبوون)
(٢٦٧ هەولێر)
(٣١ سلێمانی، ٣٧ گەرمیان)
(١٠٩ دهۆك)
(٢٧ هەڵەبجە)
٥. مردن: (٢٤ مردن)
(١٠ هەولێر)
(٦ سلێمانی، ٣ ڕاپەڕین)
(٥ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٣٠ دەرچوو)
پشکنین ٣١٩١٢٥ (١٢٦٩٤٣ هەولێر، ٨٨٧٤١ سلێمانی، ١٠٠٤٦٨ دهۆك، ٢٩٧٣ هەڵەبجە)
تووشبوون ٢٩٣٤٧ (١١٩٨٩ هەولێر، ١٢٠٦٥ سلێمانی، ٤٣٦٨ دهۆك، ٩٢٥ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٨٥٢٠ (٧٩٤٧ هەولێر، ٨١٨٢ سلێمانی، ١٥٥٣ دهۆك، ٨٣٧ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٩٧٢٩ (٣٦٢٤ هەولێر، ٣٢٧٤ سلێمانی، ٢٧٦٠ دهۆك، ٧١ هەڵەبجە)
مردن ١٠٩٨ (٤١٨ هەولێر، ٦٠٩ سلێمانی، ٥٤ دهۆك ، ١٧ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١ی ئەیلول ٢٠٢٠