ناكۆكیەكانی یەكێتی و گۆڕان زیاتر دەبێت
لە لێدوانێكی دا بۆ میدیاكان ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشكرا دەكات كە یەكێتی پۆستی سەرپەرتشیاری ئیدارەی گەرمیان ناداتە گۆڕان كە مافی گۆڕانە”.
نەسرەدین مەحموود ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ئەوەش ئاشكرا كردووە، كە پێویستە بەپێی رێكەوتن یەكێتی پۆستی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رادەستی گۆران بكات بەڵام یەكێتی ئامادە نیە ئەو پۆستە رادەستی گۆڕان بكات”.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەنێوان سەلاح كوێخا و جەلال نووری ئالوگۆڕی تێدا كرا كە پێشتر سەڵاح كوێخا خانەنشین كرا قایمقامی كفری لەجێگای دانرا كە بە كەفاڵەت بەرێوە دەبات و سەر بە یەكێتیە.
پێشتر ئەندامێكی گۆڕان رایگەیاندبوو كە یەكێتی وەك پاشكۆیەك مامەڵە لەگەڵ گۆڕان دەكات و ئامادە جێبەجێ كردنی رێكەوتنەكان نیە، پۆستەكان رادەستی گۆڕان ناكات.