حزبه‌ توركمانیه‌كان پشتیوانی له‌ پرۆژه‌كه‌ی بارزانی ده‌كه‌ن

خواكوڕك

په‌رله‌مانتارێكی توركمانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ینێت، بەرەی تورکمانی پێی باشە هەموو ئەو لیستانەی پەرلەمانی كوردستان کە یەک یان دوو کورسییان هەیە، فراکسیۆنێک یاخود کوتلەیەکی هاوبەش دروست بکەن.

ئه‌مرۆ چوار شه‌مه‌ 25/1/2017 ئایدن مه‌عروف په‌رله‌مانتاری توركمانی له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دژایەتیی حزبەکەی بۆ کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی نێوان پێنج حزبە سەرەکییەکەی کوردستانی باشوور راگەیاند.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێیوایه‌، كه‌ پێویسته‌ لە کۆبوونەوە گشتییەکان هەموو حزبەکان بەشدارییان پێبکرێت، و هه‌موویان به‌یه‌ك ئاراسته‌ له‌ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كار بكه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان.

پێشتر مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانی دیدارێكی ته‌له‌فژیۆنی له‌ په‌راوێزی كۆربه‌ندی داڤوس رایگه‌یاندبوو، گرنگه‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسه‌كان به‌ یه‌ك ئاست به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كان بكه‌ن و “جارێکی دیکە کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی ئەنجام نادرێتەوە”.

Back to top button