کارکردن لە پرۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی بە کوێ گەیشت ؟
لە لیدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ڕەمەزان نامیق، سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی وردەکاری کاردکردن لە پرۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی ئاشکرا دەکات .
رەمەزان نامیق روونی دەکاتەوە ، بە شێوەیەکی چڕ کارکردن لە پرۆژەکە بەردەوامە ، ئاماژە بەوەشدەکات لە ئێستادا دوو ستافی کارا بە چەند تیمی جیاوازەوە ، کار بۆ بڕین و پرکردنەوەی ڕێڕەوی زەوییەکە دەکەن، ھەروەھا تیمێکی دیکەش سەرقاڵی دیاریکردنی باراناوی شەقامەکە و چاککردنی چواردەوری پردەکەن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بە گرێبەستی پرۆژەکە دەکات و دەڵێت “بەپێی گرێبەستەکە پڕۆژەکە لە ماوەی سێ ساڵدا دەچێتە قۆناغی تەواوبوونەوە، ئێستا ١٥ کیلۆمەتری پڕۆژەکە بڕین و پرکردنەوەی بۆ کراوە و دڵنیاشین پێش وادەی دیاری کراو تەواوی دەکەیین و ڕادەستی حکومەتی دەکەیین .
لە کۆتاییدا سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی وێڕای ئاماژەدان بە گرینگی ئەو پرۆژەیە لە رووی ستراتیجییەوە ، ئاشکرای دەکات بە ئەندازیار و کرێکارەوە هەموو هاووڵاتی کوردستانن و کرێکاری بیانی تێدا نییە