وڵاتانی عەرەبی كێبڕكێ دەكەن بۆ ڕێکكەوتن لەگەڵ ئیسرائیل

 

جارید کوشنەر گەورە ڕاوێژکاری دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بەدوای ئەوەدان کە نموونەی ئیمارات پەیڕەو بکەن، کە لەم دواییانەدا پەیمانی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاند

کۆشنەر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سکای نیوزی عەرەبییە گوتی : ” لەگەڵ وڵاتانی دیکە قسەمان کرد ، گفتوگۆی زۆرمان لەگەڵ کردن و پێم وایە زۆربەیان حەشری ئیمارات بوون بۆ ئەو هەنگاوەی کە ئەوان دەیاننا ” .

وتیشی:”ئەو وڵاتانە سوورن لەسەر ئەوەی کە ڕابردوو بۆ داهاتووی خۆیان پێناسە ناکەن، بەو جۆرەی کە دەیانەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی ئارامتر و خۆشبینتر و گرێدراوتر بێت” و وتیشی “گەلی ناوچەکە بە پەرۆشەوە سەیری ڕۆژهەڵاتێکی زیاتری ئارام و خۆشباوەڕتر دەکات”

Back to top button