سبەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بڕیارێکی گرینگ کۆدەبێتەوە

 

سبەی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان  کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی بڕیار لە سەر دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن بدرێت لە هەرێمی کوردستان .

لەمبارەوە سەرتیپ خاڵس، بەڕێوەبەری خوێندنی باڵا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،لە لیدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئامژە بەوە ، ئەمڕۆ دەوامی فەرمی ساڵی نوێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەستی پێكردووە و دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتیش، چەند پێشنیازێك دراونەتە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ چۆنیەتی دەستپێكردنی وانەكان لە ھەموو زانكۆ و پەیمانگاكانی سەر بە حكوومەت و ئەھلی.

خالس هاوکات ئاماژە بەوە دەکات لەو کۆبوونەوەدا پێشنیازەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا یەكێك دەبن لە تەوەری كۆبوونەوەكە بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدرێت.

سەبارەت بە پێشنیارەکانیش بۆ یەک ساڵی خوێندن ئاشکرای دەکات، وەزارەت پێشنیازی بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی كردووە، لە نێوان ٢٠ی ئەیلوول بۆ ١٠ی مانگی داھاتوو، زانكۆكان سەرپشك بكرێن لە دەستپێكردنی دەوام، ھەروەھا پێشنیازێكی دیكەش ئەوەیە، ئەو وانانەی پێویستن لەنێو ھۆڵی زانكۆ بخوێندرێن و ئەوانەیشی پێویست نین، دەكرێ بە ئۆنڵاین بیانخوێنن.

Back to top button