ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی: په‌سه‌ندی نه‌كه‌ین پشتیوانیش نابین
خواكوڕك
ئەنجومەنى ناوەندى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “لە کۆبوونەوەى هاوبەشى سکرتاریەت و لێپرسراوى کۆمسیۆنەکان له رۆژی 22/1/2017باس لەپرۆژەى هاوبەش و ئەگەر ڕێککەوتنى یەکێتى و پارتى کراوە کە ئەمڕۆ بووەتە یاسى خواسی میدیا و شەقام و “ئێمەش وەک ئەنجومەنى ناوەند لێى بێ ئاگاین”.
رۆژی 24/1/2014 به ژماره 40 ئەنجومەنى ناوەندى یەکێتى په‌یمێكی ئاراسته‌ی جێگرانى سکرتێری گشتی یه‌كێتی و لێپرسراو و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى یەکێتى کردووە، و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر به‌ره‌زامه‌ندی 2/3 ـی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ده‌نگ نه‌هێنێت ئه‌وا ئێمه‌ش پشتیوانی رێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی ناكه‌ین.
رۆژی پێنج شه‌مه 19/1/2017 له یاداشتێكی 7 خاڵیان بڵاوكرده‌وه كه ١٢ ئەندامى سەرکردایەتى ڕەخنەیان لە ڕێککەوتنى لەو شێوەیە گرت و داوایان لەیەکێتی کرد کە پابەندى ڕێککەوتننامەکەى بێت لەگەڵ بزوتنەوەى گۆڕان.