تەندروستی عێراق : لە 24 کاتژمێردا 81 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرۆنا تۆمار کراوە

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردو تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات .

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هاتووە لە ماوەی 24کاتژمێری ڕابردوودا 3404 تووشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکران و 81 تووشبووش مردوون .

لە هەمانکاتدا ئاماژە بە رێژەی چاکبوونەوەکانی تووشبووانی کۆرۆنا دەکات  و ئاماژە بەوە دەکات هەر لەو ماوەدا 3هەزار و 871 تووشبووش چاکبوونەتەوە.

Back to top button