لە لوبنان خۆپیشاندان بەردەوامە

لە گەڵ سەدهەمین ساڵیادی سەربەخۆیی ئەو وڵاتە و سەردانی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، بۆ فشار خستنە سەر چینی دەسەڵات بۆ جێبەجێکردنی چاکسازی بەپەلە خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.

ئەو خۆپیشاندانە لە دژی ئەو تەقینەوە گەورەیە دێن کە لە 4 ی ئابدا بەیروتیان ھەژاندوو نزیکەی 200 کەس کوژراون.

ڕۆژی سێشەممە خۆپیشاندەران هەوڵیاندا خۆیان بگەێننە ناو کەشی پەرلەمان لە کاتێکدا هێزە ئەمنیەکان بە گازی فرمێسک ڕێژ بەرەنگاریان بوونەوە

Back to top button