په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ركه‌سێك ده‌خوازێت ببێت به سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ با سیڤیه‌كه‌ی بۆ په‌رله‌مان بنێرێت

دوای ئه‌وه‌ی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ كۆتایهات له ئێستادا په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رگای خۆ پاڵاوتنی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ کردەوە و رایدەگەیەنێت هەر کەسێک دەیەوێت ئەم پۆستە وەربگرێت سیڤی خۆی بۆ پەرلەمان بنێرێت.
سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان له‌و باره‌یه‌وه رایگەیاندووه: “پاڵپشت به بڕگه‌ی (دووه‌م و سێیه‌م) له مادده‌ی (پێنجه‌م)ی یاسای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ژماره (4)ی ساڵی 2010، په‌رله‌مانی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه، به‌مه‌به‌ستی خۆپاڵاوتن بۆ (سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ) ده‌توانن (سیڤی)ى خۆیان پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری په‌رله‌مان و لیژنه‌كان/ به‌شی كاروباری په‌رله‌مان له په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن”.
ئەوانەی سیڤیی خۆیان بۆ ئەو پۆستە پێشکەشی پەرلەمان دەکەن، دەبێت ئەو پێنج مەرجەیان تێدابێت.
– هاونیشتمانی و دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت.
– لانیکەم بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێت.
– خوڕه‌وشتی باش بێ و به تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درابێت.
– به‌ڵێنامه‌یه‌كی ده‌ستنووس پێشكه‌ش بكات كه له‌ماوه‌ی فه‌رمانبه‌رایه‌تییه‌كه‌یدا حیزبایه‌تی نه‌كات.
– به‌شداری له‌و تاوانه‌دا نه‌كردبێ كه ده‌سه‌ڵاته داپلۆسێنه‌ره‌كانی عێراق کردوویانە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: “ئەو کەسەی سیڤی پێشکەش دەکات، دەبێت له ماوه‌ی (15) رۆژ له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگادارییه له سایتی فه‌رمیی په‌رله‌مانی كوردستان و رۆژنامه‌دا، وه‌ك له بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی مادده‌ی (پێنجه‌م)ی یاساكه هاتووه، سیڤییەکەی بنێرێت”.