كێشه‌ كه‌وته‌ نێو فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و نه‌توانرا سه‌رۆكێكی نوێ بۆ فراكسیۆنی گۆڕان هه‌ڵبژێردرێت

دوای ئه‌ویه عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح سه‌رۆك فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌ گۆڕان بڕیاریدا سه‌رۆكێكی نوێ بۆ فراكسیۆنه‌كه‌ی هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی كه‌سێك ده‌ست نیشان بكرێت بۆ ئه‌و پۆسته‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ دواخرا،

 

پێشتر ده‌زگای میدیای خواكوڕك  له‌ هه‌والێكدا رایگه‌یاند بوو كه‌ ململانێی توند له‌ نێوان هه‌ریه‌كه‌ له‌ شاخه‌وان ره‌ئوف و دابان محه‌مه‌د هه‌بووه‌ بۆ بوون به‌ سه‌رۆكی فاكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و له‌ ئێستادا به‌ هۆی له‌یه‌ك نزیكی ده‌نگی هه‌ردوو لا ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوا ده‌كه‌ن كه‌ به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردن رێككه‌وتن بكرێت.

به‌ پێی زانیاریه‌كان تا ئێستا نه‌توانراوه‌ سه‌رۆكی فاكسیۆنێك دیاری بكرێت و گۆڕانیش داوای كردووه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی فراكسیۆن داوابخرێت

Back to top button