كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دبێت سه‌رجه‌م تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو نوێ بكرێنه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق واده‌ی سازادنی هه‌ڵبژاردنی دیاری كرد كه شه‌شی حوزێرانی ساڵێ 2021 كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رقاڵی به دیاری كردنی شێوه‌و جۆری بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وا رایگه‌یاندووه كه تۆماری ده‌نگده‌ران پێویستیان به نوێكردنه‌وه هه‌یه.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ههڵبژاردنەكان له عێراق، دووپاتیكردەوە، پێویسته تۆماری ده‌نگده‌ران شه‌ش مانگ پێش واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نوێ بكرێته‌وه. ئه‌مه‌ش به یه‌كێك له كۆڵه‌گه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ڵبژاردن داده‌نرێت. هۆشداریشیدا له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له دۆخی پشێوی و ئاڵۆزیدا.
هه‌روه‌ها كۆمسیۆنی ههڵبژاردنەكان داوای 300 ملیۆن دۆلاری له حكوومه‌تی عێراق كردبوو، وه‌ك بودجه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه ته‌رخانبكرێت، و هاوكات داوای سازانی له لایه‌نه سیاسیه به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات