یەكێتی : گۆڕان دەیەوێت سیاسەتو عەقڵی خۆمان بدەینە دەست ئەوان
خواكوڕك
رۆژنامەیەكی یەكێتی رایگەیاندووە، كە نەوشێروان مستەفا بریار وایە نامەیەك ئاراستەی یەكێتی بكات و سەرچاوەیەكیش لەناو یەكێتی دا بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە، گۆڕان دەیانەوێت سیاسەتو عەقڵی خۆمان بدەینە دەست ئەوان، ئێمەش ئەوە ناكەین، ڕێگەی باشمان پیشانی گۆڕان داوە، كە ئەوان قبووڵی ناكەن، پێمانوتوون كێشەكان بەنەرموونیانی چارەسەردەكرێت نەك بەڕقەوە.
رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە،نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بەقادری حاجی عەلی هەڵسووڕاوی دیاری ئەو بزووتنەوەیەدا پەیامێكی ئاڕاستەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كردووە، ئەوەش سەبارەت بەچارەنووسی ڕێككەوتنی نێوانیانو دەنگۆی نزیكبوونەوەیان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان.
هەروەك لەرۆژنامەكەدا هاتووە، بەپێی رێككەوتنەكە هەردوو حیزب لەپرسە سیاسییەكان هەماهەنگی یەكتری دەكەن، بەڵام رێككەوتنەكە تائێستا نەچووە بواری جێبەجێكردنەوە سەرچاوەی رۆژنامەكەی یەكێتی ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە تەیارێك لەناو گۆڕاندا هەیە، نایەوێت ئەو ڕێككەوتنە سەر بگرێت، لای یەكێتییش تەیارێك هەیە ناڕازییە.