یه‌كێتی ئه‌ورووپا: توركیا هۆكاری گرژیه‌كانه له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست
دوای ئه‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه غازی سروشتیان له نێو ئاوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست دۆزیوه‌ته‌وه، له‌و كاته‌وه تا ئێستا ململانێكان له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی توركیا توندتر بوونه به تایبه‌ت له نێوان یۆنان و توركیا،. چه‌ندین جار به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وروپاش توركیا به دروستكردنی دۆخێكی نائارام له ناوچه‌كه تۆمه‌تبار كردووه.
پیتەر ستانۆ، گوتەبێژی نوێنەری باڵای ئاسایش و سیاسەتی دەرەوە لە یەكێتی ئەورووپا رایگەیاند، برۆكسل پەیامی “روونی” بە رێگای ھەمەجۆرەوە بە ئەنقەرە گەیاندووە و پێویستە توركیا ئەو پەیامانە لە بەرچاو بگرێت بۆ ئەوەی دەوڵەتانی ئەورووپا ناچار نەبن رێكاری دژ وەرگرن.
گوتەبێژی نوێنەری باڵای ئاسایش و سیاسەتی دەرەوە لە یەكێتی ئەورووپا گوتیشی: ئەوەی ئێستا لە سەر توركیا پێویستە؛ راگرتنی گرژی و ھەڵچوونە و دانیشتنە لە سەر مێزی گفتووگۆ بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری هه‌میشه‌یی بۆ تەواوی كێشەكان.